بەفر چیاكانی پۆشیوە و هاوڵاتیان سەردانی ناوچەكە دەكەن

+964
زۆزگ باڵەك- چۆمان

بەفر ناوچە شاخاویەكانی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە، بەشێك لە هاوڵاتیانی كوردستان و ناوچەكانی خواروی عێراق سەردانی ناوچە شاخاویەكان دەكەن.

هەڵگۆرد محمد، بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی گەشتو گوزاری چۆمان بە +964 وت “لە ئەمساڵداو بەتایبەتیش لە دوای سەری ساڵ و پشوەكان گەشتیارێكی زۆر رووی لە باڵەكایەتی كردووە بەهۆی هەبوونی بەفری بەردەوام بۆ چوار وەرزەی ساڵ و لەگەڵ بارینی بەفری ئەمساڵیش، گەشتیارێكی زۆر هاتوەتەناوچەكە”.

بەقسەی هەڵگورد محەمەد، ئامادەكارییەكان لە شوێنە گەشتیارییەكان كراوە و پێداویستی سەرەتای و تەندروستی  لە شوێنە گشتییەكان ئامادەكراوە.

رێستۆرانت و هۆتێل و خزمەتگوزاری سەرەتایی لە ناوچە گەشتیاریەكاندا لە وەرزی زستاندا بۆ گەشتیاران ئامادەكراوە.

 لە سنوری بەرێوبەرایەتی گەشت و گوزاری چۆمان، 30 شوێنی گەشتیاری مۆڵەت پێدراو هەیە، 7 گوندو گۆمەڵگەی گەشتیارین و لەگەڵ 23 هاوینەهەوار هەیە.

لە شوێنە گەشتیاریەكان لە سنوری چۆمان، 600 كەپرو 200 مۆتێل و ڤێلای گەشتیاری هەن بەتایبەت لەهاویندا لەڕۆژەكانی پشوو هەموو پردەبێت لەگەشتیار.