گەشتیاری زۆر بەڕێوەن
سلێمانی بە هۆی قەیرانی داراییەوە خۆی ناڕازێنێتەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانی
ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ی وت، ئەمساڵ بە هۆی قەیرانی داراییەوە هیچ ئامادەکاری و رازاندنەوەیەک لە سلێمانی ئەنجام نادرێت ، تەنیا شەقامی سالم بە سادەیی دەڕازێنرێتەوە.
وتیشی لەمساڵدا تا مانگی تشرینی دووەم، دوو ملیۆن و پێنجسەد هەزار کەس هاتوونەتە پارێزگاکە و پێشبینیش دەکەین ئامارەکە بۆ دوو ملیۆن و حەوتسەد هەزار کەس بەرز ببێتەوە.
بە قسەی ئارام شوانی ئاماری ئەمساڵ هێندەو نیوێک زیاترە لە پار و ئامارەکان بەم شێوەیەن:
-لە چوار رۆژی رابردوودا 35 هەزار کەس هاتوونەتە سلێمانی و پێشبینی دەکرێت بگاتە 60-65 هەزار کەس
– سەری ساڵی پار ژمارەکە 50 هەزار کەس بووە
-ساڵی رابردوو بە کۆی گشتی دوو ملیۆن و سێسەد هەزارکەس هاتوونەتە پاریزگاکە، ئەمساڵ تەنیا لە 11 مانگدا دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار کەس هاتوون و بە ئاماری مانگی دوانزەشەوە دەگاتە دوو ملیۆن و حەوت سەدهەزار گەشتیار.