پێشتر چەند کەمی کردبوو؟

ئاوی ژێرزەوی سلێمانی مەترێک زیادی کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

ئاوی ژێرزەوی سلێمانی مەترێک زیادی کردووە و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، بەشێکی بەرچاوی ئاوەکانی سنوورەکە تەقیون و چەمەکان زۆر بوونەوە و زیاتر لە 800 ملم بارانیش لەمساڵدا باریوە.

پێشتر و لە ساڵانی 2019 تا 2021 ئاستی ئاوی ژێرزەوی سلێمانی 12 مەتر کەمی کردبوو بەهۆی ئەو کەمبارانییەی لەو ساڵانەدا هەبوو.

“پێویستمان بەوەیە نزیکەی 10 ساڵ لەسەر یەک 800 ملم بەرەو سەرەوە باران ببارێت تا ئەو کەمبوونەی ئاوی ژێرزەوی دەگەڕێتەوە جێگەی پێشووی خۆی”، ئەوە قسەی عەباس عەلی، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانییە بۆ 964.

دەشڵێت، بەردەوام چاودێریی ئاوی ژێرزەویی سلێمانی دەکەن و پلانیان بۆ پارێزگارلێکردنی و زیادکردنی هەیە.

لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری 50 بیری نموونەیی هەن، ئاویان لێدەرناهێندرێت و تەنیا بۆ پێوانەی ئاوی ژێرزەوی بەکاردەهێندرێن.

بەپێی زانیارییەکانی 964، کە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی سلێمانی وەریگرتوون، زیاتر لە 15 هەزار بیری نایاسایی لە سنووری سلێمانی لێدراون و کاریگەریان لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی هەبووە.

ئاوی سلێمانی پاکانە بۆ پاکیی خۆی دەهێنێتەوە

ئاوی سلێمانی پاکانە بۆ پاکیی خۆی دەهێنێتەوە