9 رۆژ بوو لەژێر چاودێری چڕ بوو

ئەو ئەفسەرەی لە رووداوی تێکشکانی هیلیکۆپتەرەکە برینداربوو ئەمشەو گیانیلەدەستدا

964+

فەهمی نەبی

دوای نۆ رۆژ مانەوە لەژێر چاودێری چڕ، ئەو ئەفسەرە فڕۆکەوانەی شەوی 18ی ئەم مانگە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هیلیکپۆتەرەکەیان بریندار بوو، گیانیلەدەستدا.

ئەمشەو وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، نەقیبی فڕۆکەوان عەلا سەلمان داود بەهۆی سەختی برینەکەی گیانیلەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت، لە کاتێکا هیلیکۆپتەرەکەیان کەوتووەتە خوارەوە کە چاودێری گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدانیان کردووە.

شەوی 18.12.2023 لە فڕۆکەخانەی حلێوەی خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین هەلیکۆپتەرێکی سوپا ویستی بفرێت، بەڵام کەوتە خوارەوە و هەر ئەو کاتە عەقیدی فڕۆکەوان مەروان جەلال گیانیلەدەستدا و عەلا سەلمانی تەمەن 35 ساڵ بەسەختی بریندار بوو.

وەزارەتی بەرگری: کێشەی تەکنیکی هەلیکۆپتەرەکەی خستەخوا...

وەزارەتی بەرگری: کێشەی تەکنیکی هەلیکۆپتەرەکەی خستەخوارەوە

رۆژی 21.12.2023 قایمقامیەتی خورماتوو بە 964ی راگەیاند، رێکاری ناردنە دەرەوەی عەلا سەلمان تەواو بووە و بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی عێراق دەکرێت.