ماڵێک لە باڵەخانەیەکی هەولێر بەتەواوی سووتا

964+

توانا نەقی

لە رێگای هەولێر – کۆیە ماڵێک کە لە شوقەیەکی نێشتەجێبوون بووە بە تەواوی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە سووتاوە بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

رووداوەکە لە یەکەی نێشتەجێبوونی پڵەس لایف بووە و تەنیا ئەو ماڵە کە لە نهۆمی ئەرزی باڵەخانەکە بووە سووتاوە.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە سۆپایەکی غاز بووە کە غازی لێچووە و ماڵەکەش لە ماڵ بوون بەڵام زیانی گیانییان بەرنەکەوتووە.

وتیشی، سێ تیمیان لە ماوەی شەش خولەکدا ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

هەرچەندە ماڵەکە هیچیان بۆ دەرنەچوو، بەڵام ئەگەر یەک تۆز دوا بکەوتنایە تەواوی باڵەخانەکە دەسووتاو ئەو کاتە رەنگە زیانی گیانیش بووایە، کاروان میراودەلی وای وت.