لە تۆڵەی هێرشەکەی دوێنێی سەر فرۆکەخانەی هەولێر

ئەمریکا هێرشی کردە سەر گروپە چەکدارییەکان لە بابل

964+

توانا نەقی

لە تۆڵەی هێرشەکەی دوێنێی سەر بنکەو بارەگاکانی هاوپەیمانان، ئەمریکا هێرشی کردە سەر گروپە چەکدارییەکان لە پارێزگای بابل.

هێرشەکە دوێنێ ئێوارە بۆسەر بنکەی هاوپەیمانان بووە لە فرۆکەخانەی هەولێر و سێ برینداری لێکەوتەوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە سێ سەربازی ئەمریکی لە عێراق دوای هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی ئەمریکی لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە برینداربوون.

درەنگانی شەوی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆک بایدن فەرمانی لێدانەکانی دژی کەتایب حزبوڵای لە عێراق داوە.

دەشڵێت، ئەم لێدانە وردانە وەڵامێکە بۆ زنجیرەیەک هێرش دژی کارمەندانی ئەمریکی لە عێراق و سوریا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە، لەنێویاندا هێرشێکی کەتایب حزبوڵای سەر بە ئێران و گروپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی هەولێر.

هەر دوێنێ ئێوارەی دووشەممە، دوای هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر لیوا یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی کرد و كه‌ كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.

هەر دوێنێ دژەتیرۆری کوردستانیش رایگەیاند، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوه‌تە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی هێزەکانی هاوپه‌یمانان له‌ ف...

هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی هێزەکانی هاوپه‌یمانان له‌ فڕۆکەخانەی هه‌ولێر