کێ هاوکاری کردوون؟
ئاسایشی هه‌ولێر دوو تۆمه‌تباری له سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ده‌ستگیر كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25.12.2023 بڵاویكرده‌وه، دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی كوشتنی زاواكه‌یان ده‌ستگیر كرد و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راده‌ستی ئه‌وان كراون.
ئاسایشی هه‌ولێر روونیكردووه‌ته‌وه، دوای ئەوەی لە رێکەوتی 23.12.2023 هاوڵاتییه‌ك لە لایەن ماڵەخەزوورانی لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گەڕەكی قەتەوی شاری هەولێر کوژرا، دەست بەجێ لەلایەن هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هه‌ولیر) و (پۆلیسی هەولێر) دەست كرا بە لێکۆڵینەوه و دەرکەوت تۆمەتباران هەڵاتوون بۆ یەکێک لە شارەکانی خوارووی عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، “دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، دوو کەس لەو تۆمەتبارانە دەستگیر کران و راده‌ستی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کرا.
پێشتر تۆڕی 964 هه‌واڵی كوژرانی هاوڵاتییه‌كی له گه‌ڕه‌كی قه‌ته‌ویی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.