20 كۆگاى لێیه‌ و له‌ دهۆكیش 128

زیاتر له‌ 1000 تۆن پیازى كۆگاكراوى سێمێل ساغ ده‌كرێنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى قه‌زاى سێمێل زیاتر له‌ هه‌زار تۆن پیازى جوتیاران كۆگاكراون، كشتوكاڵى ئه‌م سنتووره‌ ده‌ڵێت له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ساغده‌كرێنه‌وه‌.

وه‌ك له‌ وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، پیازه‌كان خۆماڵین و له‌ هه‌ردوو جۆرى خڕ و درێژ پێكهاتوون و ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو مانگه‌ له‌و كۆگایه‌ داندراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دواتر ساغ بكرێنه‌وه‌.

عه‌بدولڕه‌زاق ره‌مه‌زان عه‌بدال، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى قه‌زاى سێمێل به‌ 964ـى وت، به‌پێی چاودێریكردنه‌كانیان كۆگاكردنى پیازه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌.

وتیشی “له‌سنوورى سێمێل زیاتر له‌ 20 كۆگا هه‌ن كه‌ خاوه‌ندارێتیان بۆ جوتیاران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئێمه‌ش سه‌رپه‌رشتى و چاودێرییان ده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كۆگاكردنى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى جوتیاره‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان زوو هه‌رزانفرۆش نه‌كه‌ن.

ئاشكراشی كرد، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا ته‌واوى ئه‌و هه‌زار تۆن پیازه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانییانه‌وه‌ له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ساغ ده‌كرێنه‌وه‌.

باسی له‌ كۆگاكانى دیكه‌ش كرد له‌ سنووره‌كه‌یان كه‌ ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 50 هه‌زار تۆن په‌تاته‌یان تێدا كۆگاكرابوو، به‌ڵام ده‌ڵێت “له‌و رێژه‌یه‌ ئێستا ته‌نیا نزیكه‌ى پێنج هه‌زار تۆن له‌ په‌تاته‌ و بنه‌تۆوه‌كه‌ى ماوه‌ و ئه‌وه‌ى دیكه‌ى هه‌مووى ساغكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 به‌راورد به‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقیش، دهۆك زۆرترین ژكاره‌ى كۆگاى ساردكه‌ره‌وه‌ى لێ دروستكراوه‌ بۆ كرگاكردنى به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان، به‌جۆرێن له‌سنوورى ئه‌و پارێزگایه‌دا 126 كۆگا هه‌ن.

پارێزگای دهۆک سەدان تۆن پیازی سپی کۆگا کردووە

پارێزگای دهۆک سەدان تۆن پیازی سپی کۆگا کردووە

لەمەودوا پیاز بکەنەوە میوانی سەر سفرەکانتان

لەمەودوا پیاز بکەنەوە میوانی سەر سفرەکانتان