لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی چاندن لە دهۆک لەگەڵ جوتیارەکەی قەزای شێخان. وێنە:بەڕێوەبەرایەتی چاندنی دهۆک.
کۆگاکردنی پیاز 76 رۆژی تێپەڕاند
پارێزگای دهۆک سەدان تۆن پیازی سپی کۆگا کردووە
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاندن لە پارێزگای دهۆک دەڵێن، “بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق سەرکەوتوو بووین لە کۆگاکردنی پیاز بۆ ماوەی 76 رۆژ”.
ئەمشەو پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاندن لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، لە قەزای شێخان بۆ ماوەی دوو مانگ و 16 رۆژ توانیویانە لە کۆگایەک پیاز هەڵبگرن و بە سەلامەتی بمێنێتەوە.
کۆگاکردنەکە لەلایەن جوتیارێکی قەزای شێخان ئەنجامدراوە و ئەمساڵ 475 تۆن پیازی کۆگا کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەڕێوەبەرایەتی چاندن لە دهۆک بڵاویکردوەتەوە لە سنووری ئەو پارێزگایە 126 ساردکەرەوە هەیە بۆ کۆگاکردنی بەرهەمەکان.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵ نرخی پیاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بوویەوە، بەجۆرێک هەر کیلۆیەک پیاز گەیشتە 2500 دینار، بەڵام لەگەڵ پێگەیشتنی پیازی خوارووی عێراق نرخەکەی دابەزی.
لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی پیاز لەناوەڕاستی مانگی ئایار پێدەگات.