خولی عێراق
به‌رده‌ڕه‌ش له ناو دهۆك له گاره‌ی برده‌وه
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
تۆپی بالەی كوڕانی یانەی به‌رده‌ڕه‌ش بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر تیپی باله‌ی یانه‌ی گاره‌دا تۆمار كرد و له قۆناغی داهاتوو نزیك ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە هوڵی چالاکی پەروەردەی دهۆک کرا، كه له پاڵاوتنه‌كانی یانه پله دووه‌كان بوو بۆ گه‌یشتن به خولی پله یه‌كی عێراق.
له ئه‌نجامدا تیپی باله‌ی به‌رده‌ڕه‌ش به 3-1 گێم یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
عادل سدیق، سەرۆکی لقی دهۆكی یه‌كێتیی تۆپی بالە بە 964ـى وت، لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک تەنیا دوو یانە بەشدارییان کردووە، ئەوانیش بەردەڕەش و گاره‌ن.
ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27 مانگ، جارێكی دیكه هه‌ردوو یانه به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه و براوه‌ی یارییه‌كه ده‌چێته قۆناغی دواتر و لەگەڵ یانه‌ی پارێزگایه‌كی دیکە یاریی ده‌كات.
ساڵانه پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به خولی پلە یه‌كی عیراق ئەنجامدەدرێت، ئه‌م ساڵ له دهۆك ته‌نیا دوو یانه به‌شدارن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا