1400مەتر لەئاستی رووی دەریا

بەرزاییەکانی ئامێدی شوێنی خانوو دروستکردنی نەماوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە بەرزاییەکانی ئامێدی شوێنی خانوو دروستکردن نەماوە و لەمەودوا دروستکردنی خانوو لە خوار چیاکە دروست دەکرێن.

لە بەرزاییەکانی ئەو قەزایەدا نزیکەی هەزار خانوو و مزگەوتێکی کۆن و چوار قوتابخانە و نزیکەی 15 فەرمانگەی حکومی هەیە.

ئەڤراز حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانی ئامێدی بە 964ـى وت، چەند ساڵێکە لە بەرزاییەکانی ئامێدی هیچ شوێنێک بۆ دروستکردنی خانوو نەماوە.

وتیشی، بەڵام لە بەشی خوارەوەی ئامێدی دوو گەڕەکی نوێ بە ناوی “مریپکا و کانیا ماڵا” دروستکراون، کە هاووڵاتیان ئێستا دەتوان خانووی تێدا دروست بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەردوو گەڕەکە نوێکەدا نزیکەی 200 ماڵ هەیە و مزگەوتێک و دوو قوتابخانەشی لێییە.

شارەکە لە ساڵی 1142ز لەلایەن عیمادەدین زەنگی، سەرکردەی تورکیا کە بە فەرمانی ئیمپراتۆریەتی سەلجوقی گەورە حوکمڕانی موسڵ و حەلەب و حەما و پاشان ئەدێسا دروستکراوە.

ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکە و دەکەوێتە بەرزی 1400مەتر لەئاستی رووی دەریاوە، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە پێنج هەزار کەسە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گولـله‌ تۆپێك له‌ سنووری ئامێدی به‌ر ماڵێك كه‌وت

گولـله‌ تۆپێك له‌ سنووری ئامێدی به‌ر ماڵێك كه‌وت