دابەشکردنی ئاو وەستاوە
بۆڕی سەرەکی گواستنەوەی ئاوی کۆیە لێکترازا
964+
ژووری هەواڵ
بۆڕی سەرەکی پرۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە لەسەر شەقامی 40 مەتری، کە ئاوی پێدا دەگوازرێتەوە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە، لێکترازا.
بۆرییەکە کاتژمێر 6:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 25.12.2023 لێکترازاوە، قایمقامیەتی قەزاکە دەڵێت، بەناچاری دابەشکردنی ئاویان بۆ بەشێک لە گەڕەکەکان راگرتووە تا چاکیدەکەنەوە.
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ـی وت، تیمەکانی چاکسازی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە و ستافی پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە سەرقاڵی چاککردنەوە و دانانەوە و بەستانەوەی بۆریەکانن.
“هەر کاتێک کاری چاککردنەوەکە تەواو بوو دەستدەکرێتەوە بە دابەش کردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەک و مالانەی کە ئەمڕۆ سەرە ئاویانە”، قایمقامی کۆیە وای وت.
له كۆیه 18 هه‌زار و 106 هاوبه‌شی ئاو هه‌یه، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى به فه‌رمی پێوه‌رى ئاویان به‌ستووه، جگه له دوو پڕۆژه‌كه‌ى ته‌قته‌ق و بۆگد، قه‌زاى كۆیه پشت به سه‌رچاوه‌ى چه‌ند بیرێكیش ده‌به‌ستێت، كه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و قه‌زایه‌وە لێدراو‌ن.