نرخەکەی لە خوار 80 دۆلارە

جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی

فەهمی نەبی

نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانی جارێکی دیکە دابەزی و هەر بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 78 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەم مانگە جارێکی دیکە نرخی نەوت هاتووەتەوە خوار 80 دۆلار و هەموو رۆژ هەڵبەز و دابەزی نرخەکەی ژمارەیەکی نوێ تۆماردەکات.

رێژەی دابەزینی نرخی نەوتی برێنت بەراورد بە دوێنێ ٪0.26 بووە، دوێنێ بازاڕی جیهانی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 16 سەنت داخراوە.

نەوتی سوکی تەکساس بە 73 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی ٪0.40 نرخەکەی دابەزیووە.

دواینجار 30.11.2023 بوو کە نرخی نەوت لەسەرووی 84 دۆلار مامەڵەی پێوە کرابوو.