دۆلاری ئەمریکی
دۆلار بە چەندە؟
مامه‌ڵه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق وایكرد دۆلار دابه‌زێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بانکی ناوەندیی عێراق ئه‌مڕۆ 209 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووه، ئه‌مه‌ش له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی فرۆشی زۆری دۆلاره و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی دۆلار له بازاڕدا هه‌یه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشی دراوی راگەیاند، کە بە بڕی 209 ملیۆن دۆلار لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، بە پێی نرخی فەرمی كه هه‌ر دۆلارێك به 1310 دینار بوو، فرۆشتووه.
داتاکانی بانکەکە دەریانخستووە کە کۆی گشتی پارەی نەختینەیی 28,940,000 دۆلار بووە، لە کاتێکدا کۆی گشتی بڕی گواستنەوەکانی دەرەوە کە حەواڵە و قەرز لەخۆدەگرێت، 180,262,684 دۆلار بووە، لە کاتێکدا کۆی فرۆشتنی 209,202,684 دۆلار بووە.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا بانكی ناوه‌ندیی به رێژه‌یه‌كی زۆر دۆلاری خستووه‌ته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخی دۆلار به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت.
نوێترین نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه:
له هه‌ولێر 100 دۆلار به 150.950 دینار
له سلێمانی 100 دۆلار به 151.000 دینار
له دهۆك 100 دۆلار به 151.000 دینار.