"دەبینە خزمەتکاری چەمچەماڵییەکان"

لە دووبز عەرەب تورکمان هاوشانی کورد کۆمەک بۆ چەمچەماڵ کۆدەکاتەوە


کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی ئەو لافاوەی کە  زەرەر و زیانێکی زۆری رووبەڕووی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ کردەوە، لە قەزای دوبز تەواوی پێکهاتەکان بەیەکەوە کەمپینێکیان رێکخستووە و کۆمەک بۆ چەمچەماڵ کۆدەکەنەوە.
زێوەر مام ئەحمەد دانیشتوی دووبز بە 964ـی وت، هەموو رەنگەکانی دووبز بە کورد و عەرب و تورکمان دەستیان کردوە بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ چەمچەماڵ “ئومێد دەکەم هەمیشە یەکدەست و یەکرەنگ بین، ئەوە کارێکی مرۆڤانەیە”.

پۆڵا شێرزادیش بە 964ـی وت، “ئێمە وەک گەنجانی دووبز هەستاین بەپ بەرپرسیارێتییە و داواکاریشین سەرجەم شاروشارۆچکەکان ئەم کارە بکەن” .
بێستون بارام  بە964ـی وت “ئەمڕۆ ئێمەی دوبزی هاوشێوەی بەتەمەنەکانمان دەبینە خزمەتکاری چەمچەماڵییەکان و کۆمەکیان بۆ کۆدەکەنەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن