تیمەکانیان بەردەوام ئامادەن
کارمەندانی چاکسازی ئاوی سلێمانی نە پشوو نە شەو و رۆژ نازانن
964+
رێژوان مامەقادر – سلێمانی
کارمەندەکانی بنکەی پێنجی چاکسازی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی پشوو و شەو و رۆژیان نییە.
هەر ماڵێک لە سلێمانی بۆری سەرەکی ماڵەکەی یان کۆڵانەکەی بشکێت پەیوەندی بە ژمارە 100 دەکەن و چەند تیمێک شەو و رۆژ ئامادەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی گەڕەکەکانی شارەکەی بەسەر 11 بنکەی چاککردنەوەدا دابەش کردووە، هەم سەرپەرشتی دابەشکردنی ئاوی تێدا دەکەن، هەم بنکەی چاکسازین و لەوێوە کارمەندانی چاککەرەوە بەرەو بۆرییە شکاوەکان دەردەچن.
شاری سلێمانی 190 هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە، لە رێگەی هەریەکە لە پڕۆژەکانی هێڵی دوکان – سلێمانی و سەرچنار ئاویان بۆ دابین دەکرێت، هەر شکانێکیش لە بۆری سەرەکی ئەو پڕۆژانە دروستبێت هەر لەلایەن ئەو بنکانەوە چاکدەکرێنەوە.