جەماعەت خەریکن
به‌شێكی شاخی تاسڵوجه هه‌ره‌سی هێناوه و مه‌ترسی دروست كردووه
964+
رێژوان مامه‌قادر – سلێمانی
به‌شێك له شاخی تاسڵوجه له سلێمانی، هه‌ره‌سی هێناوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر چه‌ند ستوونێكی كاره‌با دروست كردووه.
كارمه‌ندانی به‌شی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای سلێمانی خه‌ریكی راستكردنه‌وه‌ی ستوونه‌كانی كاره‌بان له‌سه‌ر شاخه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی بڕینی كاره‌بای تاسڵوجه.
محه‌مه‌د قادر كارمه‌ندی كاره‌بای سلێمانی به 964ی وت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌ی لاربوونه‌وه‌ی ستوونه‌كان چاره بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا دوور نییه هه‌زار ماڵ له تاسلوجه بێ كاره‌با بن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا