ده‌روازه‌كه‌ى پڕده‌كرێت له گوڵى ره‌نگاوره‌نگ
واشنتۆن شوێنی دارخوورماکانی چوارقوڕنە پڕ دەکاتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و دارخورما وشكبووانه‌ى له ده‌روازه‌ى ناحیه‌ى چوارقوڕنه چێندرابوون، لابران و له جێگەیاندا دارى دیكه‌یان لێ چاندنه‌وه.
زیاتر له دوو ساڵه بوو ژماره‌یه‌ك دارخورما له ده‌روازه‌ى ناحیه‌ى چوارقوڕنه به مه‌به‌ستى جوانكردنى ئه‌و شوێنه چێندراون، به‌ڵام ته‌واوى دارخورماكان وشكبووبوون و به‌شێكیشیان شكا بوون.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانیى چوارقوڕنه، به 964ـى وت، ته‌واوى دارخورماكانمان لادان كه ژماره‌یان 10 دانه بوون و له‌جێگەیەندا 10 داری واشنتۆنیان چاندووه‌ته‌وه.
وتیشی “هه‌ر له ده‌روازه‌ى ناحیه 50 دانه نه‌مامى دیكه‌شمان چاندووه، كه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى سنووره‌كه‌ماندا گونجاوه”.
روونیشیكرده‌وه هۆكارى وشكبوونى دارخورماكان ئه‌وه‌بوو كه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى سنووره‌كه‌یاندا نەده‌گونجان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ زیاتر رازاندنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه‌یان له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆرى گوڵى ره‌نگاوره‌نگ ده‌چێنن.
پێشتر 964 به‌دواداچوونى بۆ وشكبوونى ئه‌و دار خورامایانه‌ى ده‌روازه‌ى چوارقوڕنه كردبوو، ئه‌وكات سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كار له‌سه‌ر لادانى دارخورماكان ده‌كه‌ن و نه‌مامى دیكه‌ش له شوێنیان ده‌چێننه‌وه.