زیاتر له‌ 700 هه‌نگه‌وانى لێیه‌

له‌ بارزان گه‌نجان فێرى هه‌نگه‌وانى ده‌كرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى بارزان خه‌ریكی رێكخستنى خولێكه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى خوازیاری فێربوونى هه‌نگه‌وانین و بڕیاریداوه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیك خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ببات.

هه‌نگه‌وانى وه‌ك پیشه‌یه‌ك له‌ سنوورى بارزان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌پێی ئامارى كشتوكاڵى ئه‌و سنووره‌ زیاتر له‌ 700 كه‌س خه‌ریكی به‌خێوكردنى هه‌نگ و به‌رهه‌مهێنانى هه‌نگوینن.

ئه‌میر مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى كشتوكاڵى بارزان، به‌ 964ـى وت خوله‌كه‌ بۆ گه‌نجانى سنووره‌كه‌یان به‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى فێرى كارى هه‌نگه‌وانى بن.

وتیشی “تائێستا پێنج كه‌س خۆیان ناونووس كردووه‌ و پێشبینیش ده‌كه‌ین زیاتر خۆیان ناونووس بكه‌ن”.

به ‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ، ئه‌وانه‌ى وانه‌كان له‌و خوله‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕى هه‌نگه‌وانین.

خه‌ریكه‌

خه‌ریكه‌ "ڤاروا" هه‌نگه‌كانى كوردستان له‌ناوده‌بات