له‌دواى هه‌ولێر و دهۆك و هه‌نگى شاره‌زووریشی گرته‌وه
خه‌ریكه “ڤاروا” هه‌نگه‌كانى كوردستان له‌ناوده‌بات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌نگه‌وانه‌كانى سنوورى شاره‌زوور به‌ده‌ست پندێكه‌وه ده‌ناڵێنن كه وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك رووبه‌ڕووى هه‌نگه‌كانیان بووه‌ته‌وه و زۆربه‌یانى له باڵ خستوون، خاوه‌ن هه‌نگێكیش ده‌ڵێت، ئه‌و پنده به مردنێكی له‌سه‌رخۆ هه‌نگه‌كانى ده‌كوژێت.
ڤاروا، جۆره پندێكه وه‌ك گه‌نه‌ى ئاژه‌ڵ رووبه‌ڕووى هه‌نگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌وه، پێشتر له سنوورى هه‌ولێر و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش هه‌مان حاڵه‌ت له سنوورى دهۆك هه‌بووه و زیانى زۆرى به مێشهه‌نگه‌كان گه‌یاندووه.
بیلال شێخ ره‌ئوف، یه‌كێك له هه‌نگه‌وانه دیاره‌كانى شاره‌زوور به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه ئه‌و پنده له‌ناو هه‌نگه‌كانى بڵاوبووه‌ته‌وه په‌رێشانى كردوون.
وتیشی “ڤاروا ئه‌و پنده‌یه كه له هه‌نگه‌كانى ده‌دات راسته‌وخۆ باڵى ده‌قرتێنێت و دواتریش له قاچه‌كانى ده‌دات و له‌سه‌رخۆ ده‌یانكوژێت”.
به‌قسه‌ى ئه‌و هه‌نگوانه، ساڵانه ئه‌و نه‌خۆشییه رووبه‌ڕووى هه‌نگه‌كان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراون له‌ناو هه‌نگه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆرى پێگه‌یاندوون.
هەنگەوانەکان بارانی بەهاری ئەمساڵ بە هۆکاری کەمیی هەنگوین دەزانن
مێشهەنگەکانی ئاکرێ لەباڵ کەوتوون
بیلال ده‌ڵێت، پێشتر حكومه‌ت هاوكاری كردوون و چاره‌سه‌رى پێداون، به‌ڵام ئه‌مساڵ كه دا‌واشیان لێى كردووه تا ئێستا به‌هانایانه‌وه نه‌چووه.
سه‌ندوقه هه‌نگه‌كانى ئه‌و هه‌نگه‌وانه له گوندى كاژاوى سنوورى عه‌ربه‌ته له شاره‌زوور، جگه له خۆى چه‌ندین هه‌نگه‌وانى دیكه‌ش هه‌ن و به‌هۆى ڤاروا زیانى زۆریان به‌ركه‌وتووه.
له داواكارییه‌كیشدا هه‌نگه‌وانانى سنوورى شاره‌زوور داوایان له وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى هه‌رێم كردووه بۆ قەڵاچۆکردنی ڤاروا هاوكارییان بكات.
ده‌ڵێن “ڤاروا تەنگی بە هەنگەوانان هەڵچنیووە خەریکە هەندێک لە هەنگەوانان دەهێنێتەوە سەر خاڵی سفر و هەنگێکی زۆر لەناو دەبات، داواكارین به زووترین کات رەزامەندی بفەرمون بە دابیکردنی قڕکەری ڤاروا بەنرخی پاڵپشتی کراو”.