یەکێتى ئەووروپا بودجەى بۆ تەرخانکردووە
کارکردن لە ئەشکەوتى چوار ستین بەردەوامە
964+
وریا فەتاح
رێکخراوى یونسکۆ بە هاوبەشى لەگەڵ رێکخراوى کارى نێودەوڵەتى و بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوارى دهۆک، بەردەوامن لە نۆژەنکردنەوە و کارکردن لە ئەشکەوتى چوار ستین.
پڕۆژەکە بەشێکە لە هەوڵەکانى پشتیوانیکردن و پەرەپێدانى میراتى کلتورى و یەکێتى ئەوروپا پشتیوانى دارایى دەکات.
بەپێى ئەوەى رێکخراوى یونسکۆ بڵاوى کردووەتەوە، ئەوەى تائێستا بۆ ئەشکەوتەکە ئەنجامدراوە ئەمانەن:
دروستکردنی چوارچێوەیەکی ئاسن وەک رێڕەوێک.
هەڵکەندنى بیرێکى ئاو بەتواناى 10 مەتر سێجا ئاوى.
هەڵکەند و لابردنى ئەو بەردە گەورانەى لە شوێنەکەن و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکى دیکە، تا رێڕەوى گەیشتن بە ئەشکەوتەکە ئاسان بکات.
روپێوى کردنى شوێنەکە بۆ دانانى ماستەرپلانێک و چەند کارێکى دیکەى پەیوەست بە نۆژەنکردنەوە.
ئەشکەوتى چوار ستین، یەکێکە لە ناوچە شوێنەوارییە گرنگەکانى هەرێمى کوردستان و لەلاى زەردەشتییەکان وەک پەرستگە بەکارهێنراوە.