به‌ میوزیك به‌ هانای‌ توشبووانی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌چن

داهاتەکەی بۆ نەخۆشخانەی هیوایە

میدیازان – شانۆ کەمال – سلێمانی

تیپی مۆسیقای سلێمانی – وێنە: ناسیح عەلی خەیات

چوارده‌ موزیکژەن، چوار گۆرانیبیژ دەست و بازویان لێهەڵماڵیوە بە نیازن

کۆنسێرتێکی خۆبەخشانە بۆ پشتیوانی‌و کۆمەکی تووشبوانی شێرپەنجە سازبکەن.

رۆژی شەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2022 تیپی مۆسیقای سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کوردستان بۆ هاریکاری نەخۆشانی شێرپەنجە کۆنسێرتێکی خۆبەخشانە بۆ پشتیوانی‌و کۆمەکی توشبوانی شێرپەنجە سازده‌كه‌ن، کۆنسێرتەکە لەهۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ سازدەکرێت و داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ هاوکاری تووشبوانی شێرپەنجە تەرخاندەکرێت.

هەریەک لەهونەرمەندەکان دوو بەرهەم لە کۆنسێرتەکەدا پێشکەشدەکەن، بەرهەمەکان گەشتێکن بەنێو گۆرانیە فۆلکلۆرە کوردییەکاندا.

بە وتەی هونەرمەند هەردی عوسمان عەلی، کە بەشداربووی کۆنسێرتەکەیە بۆ میدیازان قسەی کرد وتی، ئەمە یەکەمینجار نییە کە کۆنسێرتی لەو شێوەیە ئەنجامبدەین هەم وەک تیپی مۆسیقای سلێمانی هەم وەک خۆم کاری زۆرم بەخۆبەخشی ئەنجامداوە.

هەردی پێی وتین، داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ سەنتەری تیشکە لە نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە نەخۆشانی شێرپەنجە و نرخی هەر بلیتیک تەنها 5 هەزار دینارە.