کرێکارێک بریندار بوو

ئاگر لە سەمونخانەیەکی بەردەڕەش کەوتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەهۆى لێچوونى غازەوە، ئاگر لە سەمونخانەیەکی قەزاى بەردەڕەش کەوتەوە و کرێکارێک بریندار بوو.

رائید زێبارى، خاوەنى سەمونخانەکەیە و لەبارەى ئاگرەکەوە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: لە کاتى کارکردندا لەناکاو ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و دووکەڵ سەمونخانەکەی داپۆشى، بەڵام بە زوویى توانیمان کۆنتڕۆڵى بکەین.

بەپێى قسەى خاوەنى سەمونخانەکە، هۆکارى ئاگرەکە بەهۆى لێچون لە سۆندەى غازەوە روویداوە، غازەکە لە دەرەوە بووە، بەڵام لێچون لەو سۆندەیە بووە کە لە غازەکەوە هاتووەتە ژوورەوە.

“بەهۆى ئاگرەکەوە کرێکارێک بەسوکى بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى بەردەڕەش چارەسەر وەردەگرێت، زیانێکى زۆرى مادیش بەر سەمونخانەکە کەوتووە”، خاوەنى نانەواخانەکە واى وت.

دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لە کامێراى 964ـەوە دەردەکەوێت،کارکردن لە سەمونخانەکە وەستاوە و دوکەڵ و پاشماوەى ئاگرەکەش ئەو سەمونانەى داپۆشیوە کە لەسەر مێزى دوکانەکە بۆ فرۆشتن دانراون.

پێداچونەوە؛ وریا فەتاح

ژنێک لە بەردەڕەش نانەواخانەیەک دەکاتەوە

ژنێک لە بەردەڕەش نانەواخانەیەک دەکاتەوە