"لە وادەی خۆیدا دەکرێت"

پلاندانان: کارە تەکنیکییەکانی سەرژمێری ئامادەن

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، مانگی تشرینی دووەمی 2024 وادەی سەرژمێرییە لە سەرتاسەری عێراق و کارە تەکنیکییەکانیش ئامادەن.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.12.2023، بەبەشداری سەرۆکی راوێژکاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوەتەوە.

پێگەی فەڕمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، وەزیر محەمەد عەلی تەمیم، لە کۆبوونەوەکەدا داوایکردووە “داتاکانی بۆ قەبارەی بودجەی پێویستی سەرژمێری ئامادەبکرێن، تا لە ئەولەویەتەکانی بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵی داهاتوو جێگیربکرێن”.

بەپێی ئەو هێڵە کاتییانەی کە لە پلانی کاردا دیاریکراون، وەزارەتەکە دەسەڵاتی تەواوی بە بەشی ئاماری خۆیدا، هەنگاوەکان خێراتر بکەن بۆ قۆناغەکانی کارکردن و پێویستیە لۆجستییەکان،سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستمی زانیاری جوگرافی، زیا کازم ئەوەی ئاشکراکردووە، “پێداویستییە تەکنیکییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و خانووبەرە ئامادەن”.

وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق و هەرێم دیاریکرا

وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق و هەرێم دیاریکرا