پاسپۆرتی هەولێر و سۆران رایانگەیاندووە

لە رۆژانی پشوو پاسپۆرتەکەت وەرگرەوە

964+

فەهمی نەبی

نوسینگەی سێی پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداریەکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت، لە هەولێر و سۆران رۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە هاوڵاتیان دەتوانن بێن پاسپۆرتەکانیان وەرگرنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نوسینگەی سێی پاسپۆرتی هەولێر ئەوەی راگەیاندووە، ئاگاداریەکە بۆ ئەوانەیە مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری Aیان کردووە و پەنجەمۆرەکەیان تاوەکو رێککەوتی 6.12.2023 بووە.

ئەو کەسانە دەتوانن رۆژانی 22،23،24.12.2023 سەردانی نوسینگەی سێی پاسپۆرتی هەولێر و نوسینگەی سۆران بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەرگرنەوە.

دەوامی نوسینگەی پاسپۆرت، لە کاتژمێر 9:30 تاوەکو 4:00ی ئێوارە دەبێت، هاوڵاتیان دەبێت لەکاتی چوونیان بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان یەکێک لەو بەڵگەنامە فەرمیانەیان لابێت ( کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی).

لە سۆران مامەڵەی پاسپۆرت کرایە سیستمی ئەلیکتڕۆنی

لە سۆران مامەڵەی پاسپۆرت کرایە سیستمی ئەلیکتڕۆنی