ئەشواق جاف كرایە بەرپرسی لقی پێنجی پارتی 

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر 

لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی نێو پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەرپرسی لقی پێنج لە بەغدا دەستنیشانکرا 

ئەشواق جاف، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان بە +964ی وت “لەسەر داوای سەرۆكی پارتی ئەو پلەیەی وەرگرتوە “وكاردەكات بۆ ئەوەی حزبەكەی لە بەغدا پێگەیەكی بەهێزی هەبێت.

“لە بەغدا زۆر گرنگە كورد یەكدەنگ بێت، چونكە یەكدەنگی دەبێتە سەركەوتنی گەلی كورد، دەبێت حزبە كوردییەكان لە عێراق یەكڕیز بن بۆ ئەوەی كورد بتوانێت مافەكانی خۆی بەدەستبهێنێت”. ئەشواق جاف وای وت.

دوای کۆنگرەی چواردە، پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا گۆڕانکارییەکی لە چەند بەرپرسێکی لق بكات.. 

، بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی پێشووی لقی 16 لە شوێنی ئەحمەد کانی کرایە بەرپرسی لقی 2، کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی 23ـی قەرەچووخ کرایە بەرپرسی لقی 16، ئەکبەر حەیدەر لە شوێنی شێخ جەعفەر بووە بەرپرسی لقی 15ـی خانەقین..

رۆژی پێنجشەممە سێی تشرینی دووەمی 2022، دوای 12 ساڵ کۆنگرەی 14ـی پارتی بە بەشداریی 1020 نوێنەر و ئەندام لە دهۆک دەستیپێکرد و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو.