دیمهنێكى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشێك له بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش ... وێته راگه‌یاندنى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش
به‌بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دینار
ئامێر و كه‌لوپه‌لى ته‌ندروستى بۆ فریاكه‌وتنى به‌رده‌ڕه‌ش دابین ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى دهۆك ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابینكردنى ئامێر و كه‌لوپه‌ل و پێداویستى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ربڕى، كه بڕى پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه زیاتر له یه‌ك ملیار دیناره.
به‌پێی نووسراوێكی پارێزگاى دهۆك كه له رۆژى 27.11.2023 ده‌رچووه و دوێنێ له سۆشیاڵ میدیاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه كۆمپانیای (پارت كیم) له‌رێگه‌ى ته‌نده‌ره‌وه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه دابین ده‌كات و ماوه‌ى دابینكردنه‌كه‌شی 90 رۆژى ته‌قویمییه.
ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه بایی یه‌ك ملیار و 395 ملیۆن و 965 هه‌زار دیناره.
پێویسته كۆمپانیاى ناوبراو له ماوه‌ى 15 رۆژدا سه‌ردانى پارێزگار بكات بۆ ئیمزاكردنى گرێبه‌ستى پڕۆژه‌ى ته‌ندره‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 بیناى نەخۆشخانەی فریاکەوتنی به‌رده‌ڕه‌ش لە ساڵی 2022 تەواو كراوە و تا ئێستاش ئامێر‌و كه‌لوپه‌لى بۆ دابین نەکراوە.
پێشتر خضر ساڵح، بەڕێوەرەبەری تەندروستی بەردەڕەش بە 964ـی وتبوو، کردنەوەی بەشی فریاکەوتنی خێرا لە نێو بنکەیەکی تەندروستی دەبێتە سەرەتایەک بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش لە داهاتوودا.