هەواڵەکانی زیاتر

ئەنجامە بەراییەکان هەڵبژاردن راگەیەندرا و دوو بازرگانیش دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ به‌غدا، ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق راگه‌یاند.
كۆمیسیۆن رایگه‌یاند رێژه‌ی به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردن 41% بوو، هه‌روه‌ها له‌ كۆی زیاتر له‌ 16 ملیۆن ده‌نگده‌ر، كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، ته‌نیا 6 ملیۆن كه‌س ده‌نگیان داوه‌.
به‌ پێی ئه‌نجامه‌كان لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك زۆرتریان ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه‌، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له‌ كه‌ركوك به‌رزترین ئاستی تۆمار كردووه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراقدا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری بە برینداری راگەیاند، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بە بۆمبی دەستی و چەکی جۆری دەمانچە رووبەڕووی هێزەکانیان بوونەتەوە.
دەزگاکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو بازرگانی مادەی هۆشبەرە پێشینەی تاوانیان هەبووە و لە کاتی مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە هەوڵی دەستگیرکردنیان دراوە.
راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشتی تێدایە، کە لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارەدا دەستبەسەر کیلۆیەگرامێک مادەی هۆبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە

رێگەی خەلەکان – قەزای رانیە زیاتر لە 40 کیلۆمەترە و تا ئێستا هێڵکاری بۆ نەکراوە و هیچ تابلۆیەکی نییە، ئەمە گرفتی بۆ شۆفێران دروستکردووە و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ.
جگە لە نەبوونی هێڵکاری و تابلۆ، شەقامەکە بەشێکی یەک ئاڕاستەیە، لە کاتی تەم و بەفر و باران و وەرزی زستاندا، بەتایبەتی شەوان رووداوی هاتوچۆی لێدەکەوێتەوە.
عەقید دانا جەبار، لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی خەلەکان بە 964ـی راگەیاند، چەندین جار سەروی خۆیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو گرفتانە چارەسەر نەکراون، دەشڵێت، تیمێکی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان کردون و چاوەڕێن کاری پێویست ئەنجام بدەن.