چه‌ند دیمه‌نێكی كاركردن له رێگاى گونده‌كه... وێنه: شاره‌وانى سه‌نگه‌سه‌ر
رێگاى گونده 400 ماڵییه‌كه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌رێژ كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێگا خوار و خێچه‌كه‌ى گوندى دووگۆمانى سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌ڕێژ كرا و به‌شی ئامێره‌كانى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، كاره‌كه‌یان له ته‌واوبووندایه.
گوندى دووگۆمان زیاتر له 400 ماڵى لێ ده‌ژیت، رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له سه‌نگه‌سه‌ره‌وه بۆى ده‌چێت و درێژیه‌كه‌ى زیاتر له یه‌ك كیلۆمه‌تره.
شوانه عه‌بدولقادر عه‌بدوڵا، له به‌شی ئامێره‌كانى شاره‌وانى سه‌نگه‌سه‌ر به 964ـى وت، رێگاى ئه‌م گونده پڕ له چاڵ و چۆڵ و خوار وخێچ ببوو چه‌ند رۆژێكه كاری تێكه‌ڵه‌رێژى بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له وه‌رزى زستاندا كێشه‌ى هاتوچۆ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى دروست نه‌بێت.
وتیشی “ئه‌م كاره به‌هاوكارى خه‌ڵكی گونده‌كه كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌م گونده چه‌ند رێگایه‌كی هه‌ن به‌ڵام سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ئه‌م رێگایه‌یه.