دیمەنی دانانی بەربەست بە شۆفڵ لە رێگای چوونە دارستانەکانی گوندی مۆرتکە.وێنە. پۆلیسی دارستان و ژتنگەی سلێمانی
بۆ نەمانی داربڕین
گوندی مۆرتکە رێگاکانیان بۆ پاراستنی سروشت داخست
964+
توانا نەقی
دانیشتوانی گوندی مۆرتکە و پۆلیسی دارستانی بازیان لە پێناو پارساتنی سروشتی ناوچەکە و رێگیریکردن لە دار بڕین رێگاکانیان داخستووە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ 19.12.2023 بڵاویکردەوە، کە لە رۆژی 17.12ـەوە دانیشتوانی گوندەکە و پۆلیسی دارستانی بازیان بە شۆفڵ بەربەستیان لە رێگای رۆیشتن بۆ گوندەکە دروستکردووە.
بەربەستەکەش بۆ ئەوەیە هیچ کەسێک نەتوانێت بە ئۆتۆمبێل بچێت بۆ ناو دارستانکە و زیانی پێبگەیەنێت.
لەو وێنانەی کە دارستانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت کە پۆلیس و خەڵکی گوندەکە ئەو رێگە خاکییەیان داخست کە پێشتر هاوڵاتی هەبووە بە ئۆتۆمبێل رۆشتووە داری بڕیوە و سروشتی ناوچەکەی تێکداوە.