چاودێری هەڵبژاردنی دەکرد

وەزارەتی بەرگری: کێشەی تەکنیکی هەلیکۆپتەرەکەی خستەخوارەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەو هەلیکۆپتەرەی شەوی رابردوو لە خورماتوو کەوتەخوارەوە چاودێری دۆخی ئەمنی هەڵبژاردنی دەکرد و بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە.

شەوی رابردوو، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پشتیوانی و پاڵپشتیکردنی پلانی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە فڕۆکەخانەی حلێوەی خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین هەلیکۆپتەرێکی سوپا ویستی بفرێت، بەڵام کەوتە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.12.2023، وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت، کەموکوڕییەکی تەکنیکی لە هەلیکۆپتەرەکەدا روویداوە، کە بووە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی و شەهیدبوونی فڕۆکەوان عەقید مەروان جەلال، و برینداربوونی کاپتنی فڕۆکەوان عەلا سەلمان،و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی خورماتوو کراوە.

هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق کەوتە خوارەوە

هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق کەوتە خوارەوە