راپۆرتی هاوپەیمانی تۆڕ و ڕێکخراوەکانی چاودێری هەڵبژاردن تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق

964+

ژووری هەواڵ

ژمارەی ئەو راپۆرتانەی بە دەتستمان گەیشتووە، 726 راپۆرت.

رووداوەکان:

158 حاڵەتی دابەشکردنی کارت و ژمارەی کاندیدەکان لە ناو بنکەکان یاخود لە مەودای کەمتر لە 100 مەتر لە بنکەکانی دەنگداندا.

22 حاڵەت بوونی کەسانی ڕێگەپێنەدراو لە نێو وێستگەکانی دەنگداندا.

13 ڕێکنەخستنی پڕۆسەی چوونەژورەوەی دەنگدەران بەپێی ڕێنماییەکان و بەشێوەیەکی ڕێک و پێک.

20 حاڵەت دوورخستنەوەی نوێنەری کاندیدە سیاسییەکان لە وێستگەکاندا.

22 حاڵەت دوورخستنەوەی چاودێرانی لۆکاڵی و ڕێگری کردن لە چونە ژورەوەیان بۆ ناو وێستگەکان و کشانەوەی باجەکانیان.

42 حاڵەتی وەستانی ئامێرەکان بە هەر هۆکارێک.

10 حاڵەتی ئامادەنەبوونی بەشێک لە ئەندامانی بنکەی هەڵبژاردن کارمەندانی کۆمسیۆن لە ماوەی دەنگدان.

24 حاڵەتی تۆمارکراو لە وەستانی پڕۆسەی دەنگدان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.

99 حاڵەتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران بەمەش دەکاتە تێپەڕاندنی لە 5% ، وەستانی دەنگدان بەبێ پەنجەمۆر.

ئاماری پێشێلکاریەکانی سێ کاتژمێری رابردووی دەنگدانی ئ...

ئاماری پێشێلکاریەکانی سێ کاتژمێری رابردووی دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکان