ڤێته‌رنه‌رى: كه‌س نه‌هاتووه‌ته لامان
نیوكاسڵ په‌له‌وه‌رى چه‌ند گوندێكى به‌رده‌ڕه‌شی نه‌هێشت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چه‌ند گوندێكی سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به دهۆك، به‌ده‌یان په‌له‌وه‌رى جۆراوجۆر به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه مردار بووته‌وه و ڤێته‌رنه‌ریش ئاشكراى ده‌كات نه‌خۆشییه‌كه ڤایرۆسی نیوكاسڵه.
نەخۆشی نیوکاسڵ نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە توشی هەموو جۆرە پەلەوەر و باڵندەیەک دەبێت . بە بەربڵاو ترین نەخۆشی ڤایرۆسی هەژمار دەکرێت و بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە و تووشی کۆئەندامەکانی هەرس و هەناسە و دەرمار دەبێت .
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له گونده‌كانى كه‌ونه‌باك، دلیجان، زه‌نگه‌نان، جوجه‌ر و كانى ئه‌سپان، ئه‌و نه‌خۆشییه بڵاوبووه‌ته‌وه و زۆربه‌ى په‌له‌وه‌ره‌كانى ئه‌و گوندانه‌ى له‌ناوبردووه.
ئه‌و په‌له‌وه‌رانه‌ى مردار بوونه‌ته‌وه بریتین له قاز، قه‌ل، مریشك و مراوى.
د. محه‌مه‌د مه‌جید، به‌رپرسی به‌شی ڤێته‌رنه‌رى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه كه بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه له سنووره‌كه‌یاندا هه‌یه.
وتیشی “تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌خاوه‌ن په‌له‌وه‌ره‌كان سه‌ردانیان نه‌كردووین بۆ ئه‌و بابه‌ته”.
روونیكرده‌وه، ئه‌م ڤایرۆسه كه له په‌له‌وه‌ره‌كان ده‌دات هه‌ریه‌كه‌ى به جۆرێك كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست ده‌كات، قاز و مراویەکان گێژ و وڕ دەبن و ملیان خوار دەبێت، مریشک لاواز دەبێت، قه‌لەکانیش سەریان ئەستور و مۆر دەبێت و دواجار هه‌موویان مردار ده‌بنه‌وه.
به‌قسه‌ى ڤێته‌رنه‌رى به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌وان ده‌توانن ته‌نیا ده‌ستنیشانى نه‌خۆشی په‌له‌وه‌ره‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بكه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ بنووسن و ناتوانن هیچ پێداویستییه‌كى چاره‌سه‌ر كردنیان بۆ دابین بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان ئه‌م ڤایرۆسه له‌ناو په‌له‌وه‌ره‌كانى ژماره‌یه‌ك گوندى به‌رده‌ڕه‌ش بڵاوبووه‌وه و به‌ده‌یانى لێ مردار كردبوون.
به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێته‌رنه‌رى ده‌ڵێت، پێویسته خاوه‌ن په‌له‌وه‌ره‌كان له مانگه‌كانى ئایار و ته‌مموزى هه‌موو ساڵێك كوتان بۆ په‌له‌وه‌ره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له وه‌رزى زستاناندا رووبه‌ڕووى ئه‌م ڤایرۆسه نه‌بنه‌وه.