دەربارەی پێوەرە ئەلیکترۆنییەکانە

کارەبای سلێمانی ئاستی زانستیی ژمێرکارەکانی بەرز دەکاتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە رێگای ئەنجامدانی سیمینارەوە ئاستی زانستیی ئەو کارمەندانە بەرز دەکاتەوە، کە پێوەری ئەلیکترۆنیی کارەبا دەخوێننەوە.

بە پێی زانیارییەکانی 964، لەناو شاری سلێمانی چوار پێوەری ئەلیکترۆنی هەیە، کە هەریەکەیان کۆدی خوێندنەوەی جیاوازی هەیە و کارمەندانی ژمێرکاری کارەبا زۆرجار بە هەڵە خوێندنەوەیان بۆ کردووە.

چالاک عەبدولکەریم، لێپرسراوی هۆبەی JISـی لە کارەبای رۆژئاوای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سیمینارەکان بەردەوام دەبن تا تەواوی ئەو ژمێرکارانەی پێوەرە ئەلیکترۆنییەکان لە ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەخوێننەوە هەڵە نەکەن.

وتیشی، “ئەو چوار پێوەرەی زۆر بەکاردێت کۆدی جیاوازیان هەیە و دەبێت کارمەندەکان بزانن چۆن دەیخوێننەوە، پێوەرەکان کارەبای مۆلیدەش دەخوێننەوە و هەندێ جار کارمەندەکان هەردووکیان بە کارەبای نیشتیمانی دەیخوێننەوە، یان کارەبای مۆلیدەکە لە جیاتی نیشتمانییەکە دەخوێننەوە”.

ئەو ئەندازیارە خۆی سیمینارەکان بەڕێوە دەبات و نامیلکەیەکی 40 لاپەڕەییشی سەبارەت بە چۆنیەتیی خوێندنەوەی ئەو پێوەرانە چاپ کردووە.

“ستانداردێک نییە کە هەموو پێوەرەکان بە یەک شێوە بخوێندرێنەوە، بۆیە کردنەوەی ئەو سیمینارانە هانی ژمێرکارەکان دەدەن هەڵەی کەمتر بکەن”، چالاک عەبدولکەریم وای وت.

کارەبای سلێمانی پلانی رووبەڕووبوونەوەی هەرپێشهاتێکی ...

کارەبای سلێمانی پلانی رووبەڕووبوونەوەی هەرپێشهاتێکی دانا