هەڕەشە دەکات
ژنێك له كه‌ركوك: كۆمیسیۆن زه‌ڕبه‌مان لێده‌دات
964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
ژنێك له كه‌ركوك ده‌نگی نه‌داوه و كێشه‌ی له په‌نجه‌مۆره‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێت، كوردی فه‌قیر بڕوای به كۆمیسیۆن كردووه، به‌ڵام “كۆمیسیۆن زه‌ڕبه‌مان لێده‌دات”.
ئه‌و ژنه به ته‌مه‌نیشه و بۆ مایكی 964 به دڵێكی پڕه‌وه وتی: “ناویان سڕیونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جیهازه‌كه نه‌یخوێنێته‌وه”.
په‌یامنێری 964 پرسیاری له‌و دایه حاجییه كردووه كه چی ده‌كه‌ن، ئه‌و به تووڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێت، “قوڕ ده‌كه‌ین به سه‌ریان، ناڕۆم تا ده‌نگ نه‌ده‌م، یان جیهازه‌كه‌یان ده‌شكێنم یان سندوقه‌كانیان”.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا