کێشەی پەنجەمۆر هەیە

کۆمیسیۆن لە جێگەی پەنجەمۆر رێگە دەدات بە بارکۆد دەنگ بدەن

964+
ئەحمەد مستەفا

نەخوێندنەوەی پەنجەمجۆر گرفتی بۆ بەشێک لە دەنگدەران دروستکردووە، بە گوێرەی سۆراغی 964 بێت کۆمیسیۆن وەک جێگیرەوە پشت بە بارکۆدی کارتی دەنگدەر دەبەستێ.

لە سنووری کەرکوک، دیالە، نەینەوا، سەڵاحەدین و بەغدا و شارەکانی عێراق لە بەشێک لە بنکەکانی دەنگدان، دەنگدەر پەنجەمۆری نەخوێندراوەتەوە.

سۆراغی 964 ئەوەی دەرخست، لە ژمارەیەک لەو بنکانە بۆ ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەبووە، لە پشت کارتی دەنگدانەکەوە بارکۆدی کارتەکانیان وەک جێگرەوەی پەنجەمۆر بەکارهێناوە و توانیویانە دەنگ بدەن.

سیروان خورشید، پەیامنێری 964 لە خورماتوو زانیاری ئەوەی هەیە، لە ژمارەیەک بنکەی قەزاکە، لە وەک جێگرەوەی پەنجەمۆر بارکۆدی دەنگدانی هەر دەنگدەرێک قبوڵکراوە، کە پەنجەمۆری نەخوێندراوەیەوە.

ئەوەی لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەتبیستو...

ئەوەی لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەتبیستووە لەم ڤیدیۆیە دەبینی