هاوڵاتییه‌ك بۆ 964: “ده‌نگدان ریفراندۆمی حه‌قیقییه”
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
هاوڵاتییه‌كی كورد له دووزخورماتۆ له رێگه‌ی مایكی 964ـه‌وه داوا له هاوڵاتیانی كورد ده‌كات به‌شداریی ده‌نگدان بكه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت ده‌نگدان ریفراندۆمی حه‌قیقییه.
هاوڵاتییه‌كه به حه‌ماس و گه‌رموگوڕییه‌وه وتی، “خه‌می ئێمه خه‌می نه‌ته‌وه‌یه، خه‌می ئاڵایه و خه‌می كولتووره، بۆیه داوا ده‌كه‌م هه‌ركه‌سێك گله‌یی هه‌یه، ئێستا كاتی گله‌یی نییه و با بچن بۆ ده‌نگدان و بیسه‌لمێنن كه خورماتوو شاری كوردانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق “جگه له هه‌رێمی كوردستان” ده‌ستیپێكرد.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا