ئاستەنگی هاتوچۆیان دروستکردبوو

شارەوانی هەولێر هەڵمەتی رێکخستنەوەی شەقامی ئیسکانی دەستپێکرد

964+

فەهمی نەبی

درەنگانی شەوی رابردوو تیمێکی پۆلیسی شارەوانی هەولێر هەڵمەتی لادانی زێدەڕۆییەکانی بازاڕی ئیسکانی دەستپێکردووە.

بەپێی راگەیەنراوی شارەوانی هەولێر، چەندین دوکان لەو بازاڕە سەرپێچیان بۆ تۆمارکراوە و چەندین زێدەڕۆیش لادراون.

ئەو تیمەی هەڵمەتەکەی ئەنجامداوە دەڵێن، تا دوکاندار و کاسبکاران ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبکەن تیمەکان لە لادانی زێدەڕۆییەکان بەردەوام دەبن.

دوو شەو لەمەوبەر دیسان پۆلیسی شارەوانی لەناو بازاڕی هەولێر هەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ لادانی عارەبانە و مێزی ئەوانەی خەڵکی بیانین.

بازاڕی ئیسکان دەکەوێتە چەقی شاری هەولێر، یەکێکە لەو بازاڕانەی شەو و رۆژ ناخەوێت و جمەی دێت، بە خواردنی خێرا و چایخانەکانی بەناوبانگە، لە ساڵانی هەشتا شەقامی سەرەکی گەڕەکی ئیسکان تەنیا چەند دوکانێکی لێبوو، بەڵام ئێستا یەکێکە لە قەرەباڵغترین بازاڕەکانی هەولێر.

لە هەر کاتژمێرێکدا نزیکەی تۆنێک زبڵ لە بازاڕی ئیسکان ف...

لە هەر کاتژمێرێکدا نزیکەی تۆنێک زبڵ لە بازاڕی ئیسکان فڕێدەدرێت