هیچی ناوێت
ئه‌بو حه‌سه‌ن لە پێناو خانه‌قین دەنگ ده‌دات و چاوه‌ڕێی گۆڕانكارییه
964+
راژان باجەلان- خانەقین
(ئەبو حەسەن) كه ناوی خۆی جه‌باره، حەفتا ساڵی تەمەنی تێپەڕاندووە و چاوەڕێی رۆژی هەڵبژاردنە، بە ئومێدی ئەوەی جارێکی دیكه پەنجەی مۆر بکات.
به قسه‌ی ئه‌بو حه‌سه‌ن بۆ 964، “خانەقین زۆر پشتگوێ خراوە و قەت ناکرێت مرۆڤ لە هەڵبژاردن خۆی بە دوور بگرێت”.
ئه‌و وەک داواکاری کەسی، هیچی ناوێت و تەنیا جوانکردنی شارەکەی و ئاسووده‌یی خەڵکەکەی نەبێت، بە رای ئەویش هەڵبژاردنی کاندیدی گونجاو دەبێت بە قەناعەتێکی شەخسی و گونجانی بیروڕا و بەرنامەی هەڵبژاردنەکەی بێت.
سبه‌ی دووشه‌ممه 18.12.2023 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق “جگه له هه‌رێمی كوردستان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا