سبەی دەنگدانی گشتییە
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی بەیەکەوە رادەگەیەنرێت
+964
سیروان خورشید – دووزخورماتوو
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت راناگەیەندرێت، تا دەنگدانی گشتی تەواو دەبێت.
لە دووزخورماتوو لە کۆی 17 سندووقی شەش ناوەندی سنوورەکە، تەنیا ئامێری چەند سندووقێک راپۆرتی دەنگدانی دایەوە بە کۆمسیۆن و شەوی رابردوو کاتژمێر 12:00ی شەو، نۆ سندووقیان بەمەبەستی ژماردنی دەستی، گواسترانەوە بۆ پارێزگای سەڵاحەدین.
قاسم عەلی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی دووزخورماتوو بە 964ی وت: “ئەو کێشە تەکنیکییەی شەوی رابردوو کە زۆربەی ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەتی لە عێراق گرتەوە، لە دووزخورماتووش هەمان کێشە روویدا”.
باسی لەوەش کرد؛ کۆمسیۆنی سەڵاحەدین هەموو رێکارەکانی گرتووەتەبەر بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو حاڵەتە، بۆیە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان ئامادەکراوە بۆ سبەی تا دەنگدانی گشتی تێیدا بەڕێوەبچێت، هێزە ئەمنییەکانیش پاراستنی بنکەکانیان لەئەستۆیە.
سبەی دووشەممە 2023/12/18 دەنگدانی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت و دواتر هەردوو ئەنجامەکە بەیەکەوە رادەگەیەنرێت.
پێداچوونەوە: موحسین عومەر