به‌پێی راپۆرتى چاودێران پێشێلكارى له هه‌ندێك بنكه‌ى ده‌نگدان كراوه
964+
فەرهاد حەسەن
هاوپه‌یمانى تۆڕ و رێكخراوه نیشتمانییه‌كان كه تۆڕى 964 هاوبه‌شه میدیاییه‌كان ده‌كات و چاودێرى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ده‌كه‌ن، له‌رێگه‌ى 319 چاو‌دێر و 31 تیمى گه‌ڕۆك توانیویانه چاودێرى 221 ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه لانیكه‌م ده‌كاته 257 وێستگه‌ى ده‌نگدان.
هه‌موو ئه‌وانه‌ى كارى چاودێرى ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن كه‌سانى شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ندن و پێشتر چاودێرى چه‌ندین پرۆسه‌ى له‌وشێوه‌یه‌یان كردووه.
به‌پێی راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كانى چاودێران، له هه‌ندێك بنكه‌ى هه‌ڵبژاردن پێشێلكارى تۆماركراون كه پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما و رێكاره بنچینه‌ییه‌كانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنن، له‌وانه‌ش:
– به‌شێك له ده‌نگده‌ران له‌رێگه‌ى ئه‌فسه‌ره به‌رپرسه‌كانه‌وه چاودێری ده‌نگدانی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش پێشێلى مافى ده‌نگده‌ره و ته‌نانه‌ت رێگریكردنیشه له‌وه‌ى به‌ئازادانه ده‌نگ بدات.
– به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌م هه‌ندێك له بنكه‌كانى ده‌نگدان، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر كه‌سی ده‌نگده‌ر دروست ده‌كرد، هاوكات هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده بۆ به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێكی دیاریكراو له‌ناو بنكه‌كانه‌وه به‌دیكراوه، هه‌مانكات هه‌ندێك حاڵه‌تى وه‌ك ئاڕاسته‌كردنى ده‌نگده‌ر له هێزه ئه‌منییه‌كان كه بە ده‌نگ كاندید یان لایه‌نێكی دیاریكراو بدات.
– رێگه‌پێدان به‌هه‌ندێك ده‌نگده‌ر بێ ئه‌وه‌ى له ناسنامه‌كانیان دڵنیا ببنه‌وه له به‌رامبه‌ر كارتى بایۆمه‌تری.
– جه‌نجاڵى له به‌شێك له بنكه‌كان كه ژماره‌یه‌كی زۆرى هێزه ئه‌مكنییه‌كانى بۆ ده‌نگدان لێ‌بوو، ببوه هۆى چه‌ند كاتژمێرێك پرۆسه‌ى ده‌نگدان بوه‌ستێندرێت.
– له‌هه‌ندێك بنكه و وێستگه‌ى ده‌نگداندا رێگرى له چوونه ژووره‌وه‌ى چاودێره‌كان كراوه.
– له‌كاركه‌وتنى به‌شێك له ئامێره‌كانى ده‌نگدان، كه بووه هۆى وه‌ساندنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵگرتنى زانیاریه‌كانى ده‌نگده‌ران، ئه‌مه‌ش ناردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك دواخست .
– كه‌مته‌رخه‌مى له جێبه‌جێكردنى رێكاره‌كان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى كۆمیسیۆن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى راهێنانى باشیان پێنه‌كرابوو.
– بردنه ژووره‌ى ئامێرى موبایل له‌لایه‌ن ده‌نگدرانه‌وه وێنه‌گرتنى كارتى ده‌نگدان و بڵاوكردنه‌وه‌یان، ئه‌مه‌ش له‌هه‌ندێك بنكه پرۆسه‌ى ده‌نگدانى دواخستبوو.