دیمه‌نى چه‌ند مینى پاسێك له سنوورى راپه‌ڕین.. وێنه: 964+
هاتوچۆ: لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ین
كێشه‌ى ده‌رگاى مینى پاسه‌كانى حاجیاوا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له حاجیاواى سه‌ر به راپه‌ڕین كێشه‌ى ده‌رگاى مینى پاسه‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه خه‌ڵكی ده‌ڵێن، ده‌ستكارى كردنى ده‌رگاى پاسه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستكردووه.
مینى پاسه‌كانى حاجیاوا و ته‌نانه‌ت له راپه‌ڕینیش له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه ده‌ستكارى ده‌رگانیان كراوه و كراونه‌ته كاره‌بایی و ته‌نیا شۆفێر ده‌توانێت ئه‌و ده‌رگایه بكاته‌وه.
خه‌ڵكی مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لا دروست بووه كه له كاتى دروستبوونێ رووداوێك هیچ یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان ناتوانن ده‌رگاكه بكه‌نه‌وه.
گواستنه‌وه‌ى راپه‌ڕین ئه‌و كاره‌ى شۆفێرى مینى پاسه‌كان به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانى سه‌رنشینان ده‌زانێت و ده‌ڵێت “كارێكی خراپ و مه‌ترسیداره”.
محه‌مه‌د فیزیا، به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى راپه‌ڕین به 964ـى وت، زیاتر كارى توندوتۆڵى ئۆتۆمبێله‌كان له تایبه‌تمه‌ندى ئێمه‌یه، به‌ڵام كێشه‌ى مینى پاسه‌كان له تایبه‌تمه‌ندى هاتوچۆیه.
ملازم عه‌لى عه‌بدوڵا، وته‌بێژى هاتوچۆى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به 964ـى وت، پێشتریش ئه‌و شۆفێرانه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌رگاى پاسه‌كانیان وه‌كو خۆی لێبكه‌نه‌وه و دەڵێت چونکە قەدەغەیە.
وتیشی “به‌پێی نووسراوى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌م كاره‌ى شۆفێران قه‌ده‌غه‌یه و ئێمه‌ش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌سه‌ر شۆفێری مینی پاسەکانه دەرگاکانیان بگەڕێننەوە سەر شێوازی بیلادى خۆى.