بەرگی کتێبەکە بە شێوەزارەی کرمانجی - وێنە: ئاژانسی میهر.
ناوی "مێژووی ئەدەبی کوردی"ـیە
کتێبە گرنگەکەی مارف خەزنەدار بە شێوەزاری کرمانجی چاپکرا
پێشەوا محەمەد
کتێبی “مێژووی ئەدەبی کوردی”ـی نووسەری ناوداری کورد مارف خەزنەدار بە شێوەزاری کرمانجی چاپ کرا، کە لێکۆڵینەوەیە لە مێژووی ئەدەبی کوردی.
کتێبەکە لە حەوت بەرگ و زیاتر لە سێ هەزار لاپەڕەدا چاپ بووە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکاندایە.
کتێبەکە لە لایەن هەریەکە لە؛ ئیبراهیم شادمان، سەرگوڵ ئارەش، بەسام مستەفا، موراد میلان و رۆنیا چالییەوە خراوەتە سەر شێوەزاری کرمانجی.
ئەو کتێبە بە یەکێک لە گرنگترین کتێبەکانی کتێبخانەی کوردی دادەندرێت، کە نووسەر لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا نووسیویەتی و کۆتا کتێبیشی بووە و هەر بەرگێکی تەرخان کراوە بۆ قۆناغێکی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی.
مارف خەزنەدار لە ساڵی 1930 لە شاری هەولێر و لە بنەماڵەی خەزنەدارەکانی هەولێر لەدایک بووە. قوناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە. لە زانکۆی بەغدا لە بەشی زمانی عەرەبی خوێندویەتی. لە ساڵی 1968 چووەتە روسیا و لەوێ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەدەبی کوردی بەدەست هێناوە. پاشان گەڕاوەتەوە و بووە بە مامۆستای بەشی کوردیی زانکۆی بەغدا و ھەروەھا بەشی ئەدەبیاتی زانکۆی عەننابی جەزائیر و بەشی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێر.
ساڵی 2010 لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە شاری هەولێر گیانی لەدەست داوە و “مێژووی ئەدەبی کوردی” دوا کتێبی نووسراوی ئەو بوو.