دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دەنگۆی هێرشی بۆمبی هەیە
“هیچ سه‌رپێچییه‌ك له ده‌نگدانه‌كان رووینه‌داوه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، هیچ سه‌رپێچییه‌ك رووینه‌داوه و ده‌نگدان ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
عەبدولئەمیر شەمەری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ شەممە به ته‌له‌ڤزیۆنی عێراقی راگه‌یاند، ئاسایشی ناوەندەکانی دەنگدان بە تەواوی پارێزراوه.
وتیشی، ئه‌وانه‌ی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگ ده‌ده‌ن، بەسەر سێ به‌شدا دابەش کراون بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ پرۆسەی دەنگدان.
ئاماژەی بەوەش کرد: “پرۆسەی دەنگدان بە تەواوی و بە ئاسانی لە سەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت و هیچ سەرپێچییەک لە ئارادا نییە”.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی هێرشێك به بۆمبی ده‌نگی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16.12.2023 ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستپێكرد و رۆژی دووشه‌ممه‌ش هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.