سێیەم گەورەترینە لە کوردستان
بەنداوی گۆمەسپان ئاوی بارانی تێدا گل دراوەتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شەو و رۆژ کار لە پڕۆژەى دروستكردنی بەنداوی گۆمه‌سپان دەکرێت و لەم نزیکانەش تەواو دەبێت و له ئێستاشه‌وه به‌شێك له ئاوی بارانی گلداوه‌ته‌وه، ئه‌مه به قسه‌ی په‌یجی فه‌رمیی پارێزگای هه‌ولێر.
بەنداوی گۆمەسپان لە هەولێر، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییە گرنگەكان، كه پلانه‌كه وایه بۆ كه‌رتی گەشتیاری و بۆ گلدانەوەی ئاو و بۆ كەشوهەوای هەولێر سوودی زۆری هەبێت و بڕیاره به‌م نزیكانه كۆتایی به كاره‌كانی بهێنرێن.
به قسه‌ی به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ولێر، به‌نداوه‌كه دەبێتە گەورەترین بەنداو لە هەولێر و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش دوای بەنداوی دوكان و دەربەندیخان دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو، ئێستاش ئاوی بارانی لێ گلدراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه، تێچووی دروستکردنی (95 ملیار دینارە) بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە و دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باراناو کۆ بکاتەوە، هه‌روه‌ها یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداودا بەکار دەهێرێت.
بەنداوی گۆمەسپان رووبەرەکەی 6 ملیۆن 125 هەزار مەتر دووجایە.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، به‌نداوی گۆمه‌سپان رۆڵی زۆری دەبێ لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دەبێت، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە دەبووژێنێتەوە.