دەستەی گەشتوگوزار ئاگادار نییە

هاتووچۆی سلێمانی: چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری مۆڵەتی شۆفێریی ساختەیان دروست کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

هاتوچۆی سلێمانی هەوڵێکی ساختەکاریی بەشێک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاشکرا دەکات و دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت ئاگادار نەکراونەتەوە.

بەپێی وتەی شیلان عوسمان، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، کە بۆ رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی قسەی کردووە، بەشێک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان مۆڵەتی ساختەی شۆفێریکردنی نێودەوڵەتیان بۆ گەشتیاران دەرهێناوە و دەڵێت، “ئەو مۆڵەتە ساختەیە و بە هیچ شێوەیەک کاری پێ ناکرێت”.

باسی لەوەش کردووە، نووسراویان بۆ وەزارەتی ناوخۆ کردووە رێگری لەو کارە بکات.

لە هەرێمی کوردستان 599 کۆمپانیا و نووسینگەی گەشتیاری بوونیان هەیە.

964 بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو پرسە قسەی لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم کرد، ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەکە بە 964ـی وت، “ئاگادار نەکراوینەوە و هەر کەسێکیش سکاڵامان لا تۆمار بکات بەپێی یاسا و رێنماییەکان رێکار دەگرینەبەر”.

وتیشی، “بە هیچ شێوەک کۆمپانیا و نووسینگەکانی گەشتیاری ناتوانن مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بۆ گەشتیار دروست بکەن”.

هاتوچۆی سلێمانی بۆ پێشانگاکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل: نا...

هاتوچۆی سلێمانی بۆ پێشانگاکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل: ناوی ئێمە بەکارمەهێنن