ویستویانە بیهێننە بازاڕەوە

لە مەرزێکی هەرێم دەستگیراوە بەسەر نزیکەی دوو تۆن و نیو خۆراک

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، بڕی نزیکەی دوو تۆن و نیو خواردن لە مەرزی تەوێڵە-شوشمێ دەستیبەسەردا گیراوە و رێگە نەدراوە هاوردەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.12.2023، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە، بە 964ـی راگەیاند، یەکەی پشکنینی خۆراکی مەرزی تەوێڵە-شوشمێ پشکنینیان بۆ بڕی دوو تۆن و 440 کیلۆ نەبات، هەنجیری وشک و میوەی وشککراو کردووە و دەرکەوتووە هاوتای تایبەتمەندی عێراقی نەبوون.

ئەو خواردنانەی دەستیانبەسەردا گیراوە پێکهاتوون لە یەک تۆن و 130 کیلۆ میوەی وشککراو، یەک تۆن و 10 کیلۆ نەبات و 300 کیلۆ هەنجیری وشک، کە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە کراون.

ئەمساڵ لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستبەسەر 200 تۆن خۆراکی خراپبوودا گیراوە، کە هەوڵ دراوە بهێندرێتە ناو هەرێم و ساغ بکرێتەوە.

مەرزەکە بنکەیەکی هەیە بەناوی بنکەی چاودێریی خۆراک، پشکنین بۆ ئەو خواردەمەنیانە دەکەن لە مەرزەکەیانەوە هاتوچۆیان پێدەکرێت.

ئەمساڵ بە تەنیا لەیەک مەرز دەستبەسەر 200 تۆن خۆراکی خراپ...

ئەمساڵ بە تەنیا لەیەک مەرز دەستبەسەر 200 تۆن خۆراکی خراپبوودا گیراوە