نزیکەی هەفتەیەک دواخراوە

هاتوچۆی هەولێر: بەهۆی پشووی رۆژی دووشەممە تاقیکردنەوەی هێما و میکانیک دواخرا

964+

فەهمی نەبی

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە رۆژی دووشەممە داهاتوو، وادەی تاقیکردنەوەی میکانیک و هێما و ترایان هەبوو، تاقیکردنەوەکانیان دوادەخرێت بۆ 24ی مانگ.

هێمن حەمەدەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، بەهۆی پشووەوە، تاقیکردنەوەی هێما و میکانیک و ترای سەرجەمی ئەوانەی لە 18.12.2023 دیاریکرا بوو دەچێتە رۆژی یەکشەممە 24.12.2023ی هەفتەی دواتر.

حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رۆژی دووشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، ئەم دواخستنەی هاتوچۆی هەولێریش هەر بەهۆکاری ئەم پشووە دەبێت.

هاتوچۆی هەولێر: ژمارەیەکی زۆری مۆڵەتی نێودەوڵەتیمان ل...

هاتوچۆی هەولێر: ژمارەیەکی زۆری مۆڵەتی نێودەوڵەتیمان لایە نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی