964 سۆراغى كردووه
ئه‌و هه‌نگوینه‌ى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه كراوه به چه‌ند له هه‌نگه‌وانان كڕدراوه؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه ئه‌و هه‌نگوینه‌ى به‌م دواییه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان كراوه، نرخى یه‌ك كیلۆى به 20 هه‌زار دینار له هه‌نگه‌وانانى هه‌رێم كڕدراوه، به‌ڵام 964 سۆراغى كرد و نرخى جیاوازترى بۆ كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ى ده‌ستكه‌وت.
ده‌نگۆكه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هه‌نگه‌وان بڵاوبووه‌وه گوایه نرخی 20 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك زۆر كه‌مه كه به هه‌نگه‌وانان دراوه. ده‌ڵێن ئه‌وان ئاماده نین به‌و نرخه بیده‌ن ئه‌گه‌ر بۆ نرخى جومله‌ش بێت.
ئەحمەد پشدەری، سەرۆکی رێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان، بۆ 964 ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه به‌و نرخه‌ى باس ده‌كرێت هه‌نگوینه هه‌نارده‌كراوه‌كه به هه‌نگه‌وانانى كوردستان کڕابێت.
ئاشكرایكرد “له‌و نرخه زۆر زیاتر به هه‌نگه‌وانان دراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كۆمپانیایه‌ك ئه‌ركى هه‌نارده‌كردنى ئه‌و هه‌نگوینه‌ى له ئه‌ستۆیه و حكومه‌تیش ته‌نیا بازاڕه‌كه‌ى بۆ هه‌نگوینى كوردستان له ده‌ره‌وه دۆزیوه‌ته‌وه.
روونیكرده‌وه، كۆمپانیاكه خه‌رجییه‌كی زۆرى له هه‌نارده‌كردنه‌كه كردووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له شوشه‌نان و خستنه ناو پاكه‌تى بۆ هه‌نگوینه‌كه كردووه.
ئه‌حمه‌د پشده‌رى ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه نرخى فرۆشتنى هه‌نگوینى كوردستان زۆر زیاتره له‌و نرخه‌ى كه له ناوخۆى هه‌رێم، به‌تایبه‌تیش له بازاڕه‌كانى كارفۆر له هه‌ولێر ده‌فرۆشرێت.
له بازاڕه‌كانى كارفۆر له هه‌ولێر نرخی 350 گرام هه‌نگوین به 27 هه‌زار و 500 دیناره، كه لانیكه‌م نرخى یه‌ك كیلۆى ده‌گاته 81 هه‌زار دینار.
به‌قسه‌ى سەرۆکی رێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان، ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى هه‌نگوین له هه‌رێم 500 تۆن بووه و له‌چاو ساڵانى دیكه كه‌متره، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونى نه‌خۆشی له‌ناو هه‌نگه‌كان گه‌ڕانده‌وه.