دیمه‌نێكی دامه‌زراوه‌كانى سنوورى خانكێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه. وێنه راگه‌یاندنى ناحیه.
هیچ پێکهاتەیەک بێ بەش نەکراوە
له خانكێ 18 ده‌رچوو له 18 گوند دامه‌زران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى خانكێ ده‌رگاى دامه‌زراندن به رووى ده‌رچووان كرایه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 18 ده‌رچوو بڕیاری دامه‌زراندیان درا.
ناحیه‌ى خانكێ، سه‌ر به قه‌زاى سیمێلى پارێزگاى دهۆكه و 18 گوند له سنووره‌كه‌یه‌تى.
دامه‌زراندنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى پێكهاته‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى ئه‌م سنووره‌كه‌یه، كه بریتین له ئیسلام و مه‌سیحی و ئێزدى.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى وت، ئه‌وانه‌ى دامه‌زراون بریتین له ده‌رچووانى به‌كالۆریۆس و دبلۆم، له‌سه‌ر میلاكی ناحیه و وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌بن.
وتیشی “له دامه‌زراندنه‌كه هیچ پێكهاته‌یه‌كی سنوورى ناحیه‌مان بێبه‌ش نه‌كردووه بۆ هه‌ر گوندێكی سنووره‌كه‌شمان كه‌سێكمان دامه‌زراندووه”.